٢٧ شوبات ٢٠٢٠ - ٠٧:٢٧
سنە ٢ ملیارد تمەنی بۆ پێشگری لە کرۆنا تەرخان کرد

شارەداری سنە وتی بە پێی پەسند کراوی شۆڕای شار، دوو ملیارد تمەن بودجە بۆ بەرەنگاربوونەوە و پێشگری لە نەخۆشی کرۆنا لەو شارە تەرخان دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حێشمەتوڵڵا سەیدی لە دانیشتنی فەرمیی شۆڕای شاری سنە بۆ لێکدانەوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کرۆنا، بە ئاماژە بە هەنگاوە هەڵگیراوەکانی شارەوانی، وتی: ناچارین لە داهاتوودا تێچووی زیاتر بۆ ئەو مژارە تەرخان بدەین.

شارەداری سنە، خوازیاری تەرخان دانی ٢ ملیارد تمەن بۆ تێچووەکانی پلانی پێشگریی نەخۆشی کرۆنا بوو و وتیشی: ئەو بوجەیە تەنیا لە ئەگەری پێویستی خەرج دەکرێت کە هیوادارین هیچکات ئەو ئەگەرە نەیەتە ئاراوە و ئەم هەنگاوە ئامادەکارییەکە کە شارەدارییەکانی دیکەی ئێرانیش گرتوویانەتە بەر.

سەیدی هەروەها ئاماژەی بە تەرخاندرانی هەموو سازەگەلی بانگەشەیی شار بۆ ئاگاداری لەبارەی کرۆنا بە بێ پارەی بەرامبەر کرد و ڕایگەیاند: شارەوانی سنە هاوئاهەنگ لە گەڵ ناوەندی تەندروستی کارگووپێکی پێکهێناوە و هەنگاوی پێشگرانەی پێویست لە ئاستی شارەدا هەڵدەگیردرێت.

...............
340